ئەمڕۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانییەکانی تورکیا دەستی پێکرد و ھاووڵاتییانی تورکیا بۆ دەستنیشان کردنی سەرۆک شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانییەکان چوونە سەر سەندوقی دەنگدان.
لە رۆژھەڵاتی تورکیا ھەڵبژاردن سەعات حەفت و لە رۆژئاوای تورکیایش سەعات ھەشت دەستی پێکرد. سەرەڕای کەشوھەوایەکی بارانی لە تورکیا، خەڵک بە جۆشێکی گەورە بەرەو سەندوقی دەنگدان دەچێ.
ھەر یەک لە سەرۆکی پارتە سیاسییەکانی نێوان پارلەمانی تورکیایش لە شوێنی خۆیان دەنگ دەدەن، سەلاحەدین دەمیرتاش لە دیاربەکر، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیستەنبوڵ، باخچەلی و کلێجدارئۆغڵو لە ئەنقەرە دەنگ دەدەن.