ھەتای
ئەو پیاو و ئافرەتانەی لە شەڕی ناوخۆی سوریا ھاوسەرەکەیان لەدەست داوە، دایکایەتی و باوکایەتی بۆ منداڵەکانیان دەکەن و لە ژێر بارێکی قورسدا گەورەیان دەکەن.
ھەندێ لەو پیاوانەی لەو شەڕە ژنیان کوژراوە، زۆر جار کە دڵیان پڕ دەبێ چەند وێنەیەکی جاران دێنن و بەدیاریەوە فرمێسک دەڕێژن. ئاە بۆ ئەو سەردەمە دەکێشن کە بەیەکەوە بوون. ھەندێکیشیان تەنانەت ئەو یادگارییانەشیان لەدەست داوە کە تۆمار کراون. بۆیە داڵغە دەیانگرێ، ماوەیەکی زۆر لە بیری ئەو رۆژانەدا دەبن. زۆرێک لەو پیاوانەی بێ ھاوسەر ماونەتەوە و لە شارۆچکەی رێحانلی کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای ھەتای بە ئاوارەیی ژیان دەبەنە سەر، دەیانەوێ لەسەر ژیانی بێ ھاوسەری رابێن. ھەروەھا دەیانەوێ ماڵەکەیان لەگههڵ بێ کابانی رابێنن.
عەبدولڵا محەمەدی تەمەن ٣٤ ساڵ کە لەگەڵ سێ منداڵی خۆی لە ئیدلیبەوە چۆتە ھەتای، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "خێزانەکەم لەو کاتەی چووبوو شیر بۆ منداڵە بچووکەکەمان بکڕێ، بەر بۆردومان کەوت و جێی ھێشتین. من کاری شۆفێریم دەکرد و بژێوی رۆژانەم پەیدا دەکرد. ھەرچەندە باری مادیمان زۆر باش نەبوو بەڵام بەختەوەرانە دەژیان. بەڵام ئەو شەڕە نەگریسە ھەم خێزانەکەمی برد، ھەم ژیانی لێ کردین بە ژەھری مار. بەڕاستی لەدەستدانی خێزانەکەم کۆستێکی گەورە بوو. تاکە یادگاریی لە ئەوەوە سێ منداڵەکەمانن کە وەک چاوم ئاگاداریان دەبم. ئێستا بچووکن، بەڵام کە گەورەبوون و پرسییان کوا دایکم. من چییان وەڵام بدەمەوە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.