لۆندۆن
پۆرتۆ لە دەقەکانی سەرەتا توانی کۆنتڕۆڵی یاریگا بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی گۆڵ. دوای لەدەستدانی دوو ھەلی گۆڵ لە دەقەکانی (٢ و ١٠) کە گۆڵچی یانەی گاڵاتاساڕای(فێرناندۆ مۆستێرا) ڕۆڵی ھەبوو لە ثوچەڵکردنەوەی ھێرشەکان, لە دەقەی ١٨دا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی پۆرتۆ ئەژمارکرد. (فێرناندۆ مۆستێرا)ی گۆڵچی دووبارە توانی ببێتە کۆسپ لەبەردەم یاریزان (مارتینێز)ی یانەی پۆرتۆ و تۆپەکەی دەرکرد.
دوای پیشاندانی ئاستێکی زۆر بەرز لە لایەن ھەردوو یانەو لەدەستدانی چەندین ھەلی گۆڵ, ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ گاڵاتاساڕای ئەژمارکرد و یاریزانی بەرازیلی (فیلیپێ مێلۆ) لە دەقەی ٧١دا توانی لێدانى سزاکە بە سەرکەوتوویی بەرێبکات و یانەکەی بە گۆڵێک پێشخستتەنھا پێنج دەقە دوای گۆڵەکە ناوبژیوان لێدانێکی سزای ديكةى بۆ یانەی پۆرتۆ ئەژمارکرد , یاریزان (میچیۆ گۆنزالیس) تۆپەکەی خستە دەرەوە و ئەنجامەکە (١-٠) لە بەرژەوەنديی یانە تورکیەکە مایەوە.
دوای ئەو گۆڵە یارییەکە چەندین ھێرشی مەترسیداری یانەی پۆرتۆی كةوتة سةر بەڵام گۆڵچی یانەی گاڵاتاسارای (فێرناندۆ مۆستێرا) گەورەترین رۆڵی ھەبوو لە پووچەڵکردنەوەیان.