ئەنتاڵیا
لەکەناری (دەریای ناوەڕاست) لەنزیکی شارۆچکەی کەمەر بەناوی (ئۆلیمپۆس) لەئەنتاڵیا، بێچووەکانی کیسەڵی دەریا لەھێلکە تروکان و لانەکانیان جێ ھێشت.
. لەگوندی (ئوڵوپەنار)ی سەر بەو ناوچەیە لەژێر لمە گەرمەکەی کەنار دەریا بێچووە کیسەڵەکان بەزەحمەتێکی زۆر دوای ھاتنە دەرەوەیان لەھێلکە بەرەو دەریا کشان. بەرپرسی پاراستنی ژینگە لەئەنتاڵیا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ گوتی
" ئەمساڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاری خراپی کردووەتە سەر کیسەڵەکان و لە لەکاتی خۆیان لەھێلکە ناترووکێن زیاتر لەئۆلیم پۆس و دەوربەری کەنار دەریا".
بەرپرسی پاراستنی ژینگە خوازیاربوو گەشتیارانی ئەو ناوچەیە ھۆشیانبێ بە بێچووە کیسەڵەکانەوەو پارێزگارییان لێبکەن تا ژمارەیان ڕوو لە زیادبوون بێ.
بەرپەرسانی پاراساتنی ژینگە مەزندەیانکردووە نزیکەی شەش ھەزار بێچوو بچنە ناودەریا، تروکانیش تا کۆتایی مانگی ئاب بەردەوامبێ.