Mesut Varol
04 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2022
وان – AA
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردن و پاراستنی گیانله‌به‌ره كێوییه‌كان له زانكۆی یوزونجویڵ/وان، پڕۆفیسۆر دكتۆر لوقمان ئاسڵان رایگه‌یاند، ئه‌و گیانله‌به‌ره كێوییانه‌ی به‌مه‌به‌ستی په‌یداكردنی خۆراك دێنه ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون دووچاری ژماره‌یه‌ك مه‌ترسی ده‌بنه‌وه.
دكتۆر لوقمان ئاسڵان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه بوونی ناوچه ئاوییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی دیكه‌ی جوگرافیا كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر فره‌یی ژیانی كێوی له توركیا.

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردن و پاراستنی گیانله‌به‌ره كێوییه‌كان له زانكۆی یوزونجویڵ/وان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ له چیاكان به‌فر زۆر باری و به‌هۆی كه‌می خۆراكه‌وه گیانله‌به‌ره كێوییه‌كان تا نزیك ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون هاتنه خواره‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌م گیانله‌به‌رانه له‌گه‌ڵ مرۆڤ به لای ئه‌وانه‌وه مه‌ترسی دروست ده‌كات، گوتی: "ژماره‌یه‌ك له‌و گیانله‌به‌رانه به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشیان بوونه‌ته ئامانجی راوه نایاسایییهكان. باڵنده دڕنده‌كانی وه‌ك كونده‌په‌پوو بۆ په‌یداكردنی خۆراك له‌سه‌ر باڵه‌خانه بەجێهڵدراوەکان ده‌نیشنه‌وه. له كاتێكدا ساڵی رابردوو به‌تێكڕایی سێ كونده‌په‌پووی بریندار هێندرانه سه‌نته‌ره‌كه‌مان، ئه‌مساڵ ١٣ كوندهپهپوومان چاره‌سه‌ر كردووه. له‌گه‌ڵ به‌فربارینی چڕدا كوندهپهپووهكان زیاتر روو له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌كه‌ن. بۆیه پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ی كونده‌په‌پووی لێن بپارێزرێن. پێویسته رێوشوێنی پێویست بگیرێته به‌ر بۆ پاراستنی ژیانی گیانله‌به‌ره كێوییه‌كان. ئه‌مساڵ به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه ئاژه‌ڵه‌كانی وه‌ك به‌راز، ورچ، گۆڕهه‌ڵكه‌نه، وهشهك (پشیلهكێوی) و رێوی به برینداری هێندراونه‌ته سه‌نته‌ره‌كه‌مان".
پڕۆفیسۆر دكتۆر لوقمان ئاسڵان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك هۆكاری وه‌ك هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیا و كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر گیانله‌به‌ره كێوییه‌كان و گوتی: "به تایبه‌ت ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ر بڕانه‌وه‌ی جۆرهكانیانه زۆرترین كاریگه‌ری نه‌رێنییان له‌سه‌ره".
