سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گوڵ، لەگەڵ ھاوسەرەکەی خیرونیسا گوڵ، لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری ئەنقەرە بەشداری هەڵبژاردنیانکرد و دەنگیاندا.
گوڵ و ھاوسەرەکەی لە کاتی گەیشتنیان بە بنکەی دەنگدان، لە لایەن ژنێکەوە چەپکێ گوڵیان پێشکەش کرا.
گوڵ دوای دەنگدانی بۆ رۆژنامەنووسان قسەیکرد و رایگەیاند: دوێنێ لەگەڵ گشت لایەنەکانە سیاسییەکانی وڵات کۆبۆتەوە و بۆچوونی خۆی پێڕاگەیاندوون.
ئەو گوتی: "ئەمڕۆ ئیتر میللەت خاوەن بڕیارە دەنگی ئەوان یەکلاییکەرەوەیە."
گوڵ لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردن دەڵێ ئەنجامی ھەڵبژاردن، سبەی رادەگەیەنرێ و پێویستە لەسەر گشت پارتە سیاسییەکان، رێز لە ئەنجامەکەی بگرن. بانگەشە و ھەڵبژاردنێکی زۆر توند بوو، وا باشە ئەم جۆرە رەفتارانە دووبارە نەبنەوە. ئێستا تورکیا بەهێزە و توانای چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هەیە لەڕێی دەستوور و دامەزراوە قانوونییەکانییەوە.
رۆژنامەنووسێک لە سەرکۆماری تورکیای پرسی: ساڵانێکی زۆرە لەناو سیاسەتدا قاڵن، لەم ھەڵبژاردنە چی سەرنجتان ڕادەکێشێ؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی "یەکێ لە خاڵە گرنگەکانی دیموکراسی، ھەمەچەشنی پارتەکانە. خەڵک لەڕێی ھەڵبژاردنەوە بریار لەسەر چارەنووسی خۆی دەدا. ئەمڕۆ من شانازی بە ھەڵبژاردنەوە دەکەم، تورکیا لە ساڵی ١٩٤٦ ەوە ھەڵبژاردن ئەنجام دەدا. لەم ھەڵبژاردنەدا لەو باوەڕەدام ھەموو لایەنێک رێز لە ئەنجامی ھەڵبژاردن دەگرێ."