Mümin Altaş
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، لە ئەورووپاوە تا کەنەدا کە لەبارەی مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسیی و ئازادیی ئامۆژگاری تورکیا دەکەن، بەڵام پەڵە شەرمەزارییەکانی مێژووی ئەو وڵاتانە یەک بە یەک دەردەکەوێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە لووتکەی گەنجانی تورکیا کە لە ناوەندی کۆنگرەی گەل و رۆشنبیری بەرێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "نامانەوێت تەنانەت یەک گەنجیشمان ببێتە قوربانی و لەنێو ددانە دڕەکانی تیرۆردا بھاڕدرێت".
سەرکۆماری تورکیا قسەکانی ئاراستەی گەنجان کرد و گوتی: "تکایە رێگە مەدەن چاوچنۆکان کە نە سوودیان بۆ خۆیان و نە بۆ گەلەکەیان ھەیە خەیاڵتان بدزن، بوێریتان بشکێنن و وزەتان بە ھەدەر بدەن''.
ئەردۆغان راشیگەیاند: "١٩ ساڵە دەرفەتمان بەوانە نەداوە کە ھەوڵ دەدەن خوێنی گەنجانمان بۆ ئارەزووی خۆیان بەکاربھێنن و دەرفەتیشیان پێ نادەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب لە میانی قسەکانیدا باسی لە وڵاتانی ئەورووپا و کەنەدای کرد و گوتی: ''لە ئەورووپاوە تا کەنەدا کە لە ھەموو ھەلومەرجێکدا لەبارەی مافی مرۆڤ، دیموکراسیی و ئازادیی ئامۆژگاریمان دەکەن، پەڵە شەرمەزاریەکانی مێژوویان یەک بە یەک دەردەکەوێت''.