15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئهردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە شەهیدانی ١٥ی تەمووز، نوێنەرانی خەباتی رەوای ئەمڕۆمانن کە لە بەدرەوە تا چاناککالە و لە جەنگی سەربەخۆییەوە تا بزووتنەوەی ئاشتیی قوبرس و لە بەرەنگاری تیرۆرەوە تا ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی وڵاتمان دژ بە باتڵ، ستەم و کوفر ئەنجمادراون.
رەجەب تەیب ئهردۆغان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رۆژی یەکێتیی نیشتمانیی و دیموکراسیی لە رێوڕەسمێکی یادەوەریدا کە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی ١٥ی تەمووز لە پەرلەمانی تورکیا سازکرا، گوتارێکی پێشکەش کرد و داوای لێخۆشبوونی لە خوا بۆ ئەو شەهیدە قارەمانانە کرد کە لە پێناو مانەوەی وڵات و سەربەخۆیی گەلدا گیانیان فیدا کرد.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە پەرلەمانتارانمان، بەشێوەیەکی شایستە بە شکۆی پەرلەمانەکەی غازی، سەرەڕای بارینی بۆمب بەسەریاندا ئامانەتی گەلیان پاراست و نەیانهێشت بکەوێت.
رەجەب تەیب ئهردۆغان راشیگەیاند "هیچ کەسێک، بەتایبەت ئەوانەی لەژێر ئەم سەقفە تایبەتەدان (پەرلەمان)، مافی ئەوەیان نییە خەباتی پیرۆزی گەلەکەمان لە شەوی ١٥ی تەمووزدا، بێ بایەخ بکەن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئهردۆغان باسی لەوە کرد کە لە ١٥ی تەمووزدا، حەق بەسەر باتڵ، دادپەروەری بەسەر ستەم و سەربەخۆیی بەسەر ژێردەستەییدا سەرکەوت و گوتی: ''گەلەکەمان بە بەرگرییەکەی ١٥ی تەمووز هەم هەوڵی کودەتاکەی شکست پێ هێنا، هەمیش رێگری کرد لە هەوڵی داگیرکاریی کە ئامانج رادەستکردنی وڵاتەکەمان بوو''.
رەجەب تەیب ئهردۆغان هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە داستانی ١٥ی تهمووز، سهرچاوهی هاوبهشی شكۆی ههموومانه و گوتی: "١٥ی تەمووز سەرکەوتنی گەل، ئیرادەی نیشتمانیی و پەیڕەوانی دیموکراسییە".