Hüseyin Kulaoğlu,Mehmet Ali Derdiyok,Muhammet Ali Kemal
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ كه به "كۆچی مه‌زن" ناوده‌برێت، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ستێنرابوو، ده‌ستیپێكرده‌وه.
قۆناغی دووه‌می گواستنه‌وه گه‌وره‌كه، ئه‌مشه‌و كاتژمێر ٠٣:٠٠ ده‌ستیپێكرد و تا كاتژمێر ٠٨:٠٠ی به‌یانی به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ دانرابوو، كۆتاییهات.
دوای ته‌واوبوونی قۆناغی دووه‌م، له‌سه‌دا ٣٨ی گواستنه‌وه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهاتووه و له ئێستادا به‌ر له ده‌ستپێكردنی قۆناعی سێییه‌م ماوه‌یه‌ك كاره‌كان وه‌ستێنراون.
كه‌لوپه‌ل، پێداویستیی، كۆنته‌ینه‌ر و ئۆتۆمبێله‌كانی هێلی ئاسمانی توركی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌رێگه‌ی كرێنهكانهوه له بارهه‌ڵگره‌كان بارده‌كرێن. هاوكات كرێكاره‌كان له‌و رووبه‌رانه‌ی بۆیان دیارییكراوه ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێده‌گه‌یه‌نن كه له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌دا پێیان دراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی فڕینی فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانی توركی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ له كاته جیاوازه‌كاندا درێژه‌ی هه‌یه. له كۆی ئه‌و ٤٥ كاتژمێره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌كه ته‌رخان كراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له قۆناغی یه‌كه‌مدا ١٦٧ فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانیی توركی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ بنیشنه‌وه.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه كه له مێژووی گه‌شته ئاسمانییه جیهانییه‌كاندا هاوشێوه‌ی نه‌بووه، له ٤٥ كاتژمێردا و كاتژمێر ٢٣:٥٩ی رۆژی شه‌ممه‌ی ٦ی نیسان كۆتایی بێت.