Erhan Cihan Ünal,Ramal Abdullah Mahmood
23 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ – AA
کۆمپانیای فڕۆکەوانیی تورکیی، پێگاسوس، هەفتەی دوو رۆژ گەشتەکانی بۆ هەولێر و بەسرە ئەنجام دەدات. گەشتەکانی نێوان عەنتاب و هەولێر کە بڕیارە هەفتەی دوو رۆژ ئەنجامبدرێن، رۆژی ١٤ی شوبات دەست پێ دەکەن.
کۆمپانیای فڕۆکەوانیی تورکیی، پێگاسوس، هه‌فته‌ی دوو رۆژ گه‌شتی ئاسمانی له توركیاوه بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌سرە ئه‌نجام ده‌دا.
پێگاسوس رایگه‌یاند كه تا دێت ئه‌و خاڵانه‌ی گه‌شتی ئاسمانی بۆ ئه‌نجام ده‌دات زیاتر ده‌بن.
یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانیش له عه‌نتاب-ه‌وه بۆ هه‌ولێر ١٤ی شوبات ئه‌نجام ده‌دات و یه‌كه‌م گه‌شتیش له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچه‌ن له ئیستانبوڵه‌وه دووی ئادار بۆ به‌سرە ئه‌نجام ده‌درێت.
نرخی بلیتی گه‌شتی ئاسمانی نێوان عه‌نتاب-هه‌ولێر ٩٩ دۆلار و ٩٩ سه‌نت و نرخی بلیتی گه‌شتی ئاسمانی نێوان سه‌بیحه گۆكچه‌ن و بهسرەش به ١٤٩ دۆلار و ٩٩ سه‌نت ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان عه‌نتاب-هه‌ولێر كاتژمێر ٠٩:١٠ی رۆژانی سێشه‌ممه و پێنجشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌نتاب-ه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌ولێر-عه‌نتاب-یش كاتژمێر ١١:٣٥ رۆژانی سێشه‌ممه و پێنجشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌نتاب ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان ئیستانبوڵ-بهسرەش كاتژمێر ٢١:٥٥ی رۆژی چوارشه‌ممه و كاتژمێر ٢٣:٠٠ی رۆژی شه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچهنهوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سرە ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان به‌سرە-ئیستانبوڵیش كاتژمێر ٠٢:٣٠ رۆژی پێنجشه‌ممه و كاتژمێر ٠٣:١٠ی رۆژی دووشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بهسرەوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچه‌ن ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.