Kemal Karadağ,Ramal Abdullah Mahmood
18 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە – AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو لە بارەی دوژمنایه‌تیكردنی ئه‌تاتورك و ئه‌ردۆغان له مانۆڕه‌كه‌ی ناتۆد، رایگەیاند: "ئێمه ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و خاوه‌ن شكۆین. ئێمه دهوڵهتێكین داكۆكی له دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین. ده‌كرێت ره‌خنه له توركیا بگیرێت. به‌ڵام هیچ كه‌س ناتوانێت سووكایه‌تی به به‌رپرسانی توركیا و مێژووی توركیا بكات. ئه‌مه به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین".
لەمیانی بەشداریکردن لە چالاکییەکی پارتەکەیدا لە ئەنقەرە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتارێکی پێشکەش کرد.
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو لە بارەی ئابڕوچوونی دوژمنایه‌تی ئه‌تاتورك و ئه‌ردۆغان له مانۆڕی ناتۆ، گوتی: "ئێمه سیاسه‌تمه‌دارین. له ناوخۆ داده‌نیشین و مشت‌ومڕ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی پارتی A و پارتی B بۆچوونه‌كانمان دەخەینەڕوو و مشت‌ومڕ ده‌كه‌ین. له ئه‌نجام دا ئێمه خێزانێكین، خێزانێكی 80 ملیۆنین، به‌ڵام هیچ كاتێك سووكایه‌تی به‌رامبه‌ر مێژوو و ئه‌مڕۆی وڵاته‌كه‌مان قبووڵ ناكه‌ین. ئێستا له‌و به‌رپرسانه چاوه‌ڕوانی روونكردنه‌وه‌ی دڵنیایی ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی به‌رامبه‌ر توركیا كرا. ئه‌وه بابه‌تێكی ئاسان نییه به داوای لێبووردێك چاره‌سه‌ربێت".
کڵچدارئۆغڵو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ده‌كرێت ره‌خنه له توركیا بگیرێت. به‌ڵام هیچ كه‌س ناتوانێت سووكایه‌تی به به‌رپرسانی توركیا و مێژووی توركیا بكات. ئه‌مه‌ی به توندی ئیدانه کرد و گوتیشی: "ئێمه ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و خاوه‌ن شكۆین. ئێمه دهوڵهتێكین داكۆكی له دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین".