Gökhan Yıldız,Aoezan Khoshnaw Najmuldeen
18 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2023
ئیستانبوڵ - AA
کۆمپانیای تۆگ کە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەباییە لە تورکیا رایگەیاند، تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ٢٢ هەزار و ١٥٠ داواکاری پێشوەختەی بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی "#T10X" وەرگرتووە.
لەو روونکردنەوەیەی کە لە هەژماری تایبەتی کۆمپانیای تۆگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکراوتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ٢٢ هەزار و ١٥٠ داواکاریی پێشوەختەی بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی "#T10X" وەرگرتووە و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم ئۆتۆمبێلە داواکراوەکان رادەستی کڕیاران بکرێن.
هەروەها کۆمپانیاکە لەگەڵ ئەم روونکردنەوەیەدا نوێترین وێنەکانی کەمپی تەکنەلۆژیای تۆگی بڵاوکردووەتەوە.