ئەنقەرە
ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان فیگەن یوکسێکداغ سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکەی دێرسمی ١٩٣٨ گوتی: "ئەگەر کۆمەڵکوژییەک لە وڵاتێک لێپرسینەوەی لێنەکرێ، بزانن کە ستایش و خەڵات پێشکەش بە ئەنجامدەرانی دەکرێ، ئەو ھەوڵە لە روی سیاسییەوە بە هەند وەرگیراوە."
هەروەها یوکسێکداغ لە گوتەکانی باسی لە ھەڵبژاردنی سەرکۆماری توکیا کرد و گوتی: "لە ھەڵبژاردنی سەرکۆماریدا دوو رێگە زۆر بەرووی خۆی نیشان دەدا. یەکەمیان، جێگیریی و بەردەوامی بەرگریکردن لە سیاسەتی دەوڵەت کە لە رێگەی نۆژەنکردنەوە دووبارە دەکێشرێتەوە. دووەمیان، ھێز وەرگرتنە لە گەلان، خواستی گۆڕانکاری و بەرخۆدان بۆ گەل. ھەدەپە نوێنەرایەتی رێگەی دووەمیان دەکا، ھەدەپە و سەڵاحەدین دەمیرتاش ھەڵبژاردەیەکە بۆ گەلانی ماف خوراو و زوڵم لێکراو بۆ بەدەستھێنانی بەرخۆدانی ئازادی."
ھاوسەرۆکی ھەدەپە ھەروەھا گوتی: "ئەوەی بەڕێز ئەردۆغان دەیڵێ تەنیا یەک شتە، کە دروستکردنی سەرۆکایەتی و جێگیرکردنی دەسەڵات و دیاریکردنی داھاتووی سیاسەتی خۆیەتی، ئایە لەو جۆرە بیرکردنەوەیەدا گەلی تورکیا چ دەستکەوتێکی دەبێ؟ ئاشکرایە کە دیموکراسی و ئازادی بەدەستناھێنێ، ئەردۆغان ماف بە خۆی دەدا و رێگری لە ھەمووکەسێک دەکا و رێوڕەسمە حکومییەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردێنێ."
هەروەها یوکسێکداغ لە پڕۆسەی چارەسەر کرد ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێ بە زووترین کات ھەنگاوی پێویست بۆ پڕۆسەکە بنرێ و دەبێ سەرجەم گیراوانی سیاسی بەشداری لە سیاسەت بکەن و رێگەیان بۆ بکرێتەوە.
لەو بارەیەوە گوتی: "ئەردۆغان دەستی ھاوکاری چارەسەری پڕۆسەکە بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆی بەکاردێنێ، حکومەتی ئاکپارتی فشار دەخاتە سەر چانسی خۆی، لەوە زیاتر یاری بە خواستی چارەسەر مەکەن، گەلانی تورکیا ئیدی سەبریان نەماوە، دەرگای بەردەم چارەسەر بکەنەوە، ھەنگاوی خێرا بنێن کە پێویستە بە زووترین کات بیکەن."