İlkay Güder,Ramal Abdullah Mahmood
05 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2018
ڤاتیکان - AA
کۆبوونەوەی دووقۆڵی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکردەی روحی کاسۆلیکەکانی جیهان، پاپا فرانسیس لە ڤاتیکان کۆتایی هات.
پاپا بەر لە کۆبوونەوەکە لە بەر دەرگای هۆڵی کتێبخانە لە کۆشکی ئاپۆستۆڵ پێشوازی لە سەرکۆمار ئەردۆغان کرد. کاتژمێر ١١:٥٣ کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان ئەردۆغان و پاپا دەستی پێکرد و تاکو کاتژمیر ١٢:٥٤ خایاند.
دواتر سەرکۆمار ئەردۆغان شاندی یاوەری پێشکەشی پاپا فرانسیس کرد.
شاندی یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان پێکهاتوون لە ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دارایی، نیهات زەیبەکچی و وەزیری بەرگری، نورەددین جانیکلی و گەورە دانوستانکار و وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا، عومەر چەلیک و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک و ئیسرا ئاڵبایراکی هاوسەری و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن.
پاشان پاپا فرانسیس و سەرکۆمار ئەردۆغان دیارییان پێشکەش بە یەکتر کرد.
ئەردۆغان تابلۆی نەخش و نیگاری ئیستانبوڵی کۆن کە لە ٢٤ پارچە پێکهاتووە و چاپی ئینگلیزی و ئیتاڵی مەسنەوی پێشکەشی پاپا کرد.
پاپاش میدالیای ئاشتی پێشکەشی ئەردۆغان کرد.
ئەردۆغان و پاپا لەبارەی دیاریەکانەوە زانیاریان بە یەکتر دا.