Sangar Hamad Azeez
04 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی گوتی: " کۆبوونەوەمان لەگەڵ پۆمپیۆ زۆر بە ئەرێنی بەرێوەچوو".
چاوشئۆغڵو بەشداری لە کۆبوونەوەی ژوری بازرگانی ئەمریکا - تورکیا کرد و تیایدا لەگەڵ بازرگانانی هەردوو وڵات کۆبووەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکە ناوبراو گوتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا هەڵسەنگاندنی بۆ کۆبوونەوەکەی کرد لەگەڵ پۆمپیۆ و گوتی: " لەلایەن ئێمە گرنگترین کێشەکان پەکەکە/پەیەدە و فەتۆیە هیوادارین ئەوان لە پشتی ئێمە ببوەستنەوە و هاوڕابن لەگەڵمان".
وەزیری دەرەوەی تورکیا زیاتر گوتیشی:" کۆبوونەوەیەکی گرنگ و سەرکەوتوومان ئەنجامدا"