Abdullah Shukur
13 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2017
ئانتالیا - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، نیگەرانە بەوەی کە ئەویش بە ھەمان ئەو تاوانە تێوەبگلێت کە پەرلەمانتارێکی پارتەکەی ئەنجامیداوە، لە ئێستاوە دەیەوێت بابەتەکە بەلارێدا ببات. ھیچ پێتان سەیری نەبێت ئەگەر بەم زووانە پەیوەندی نێوان ئەو پەرلەمانتارەی کە لە بەندیخانەیە لەگەڵ کڵچدارئۆغڵو ئاشکرا ببێت".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، گوتی: "ئەوانەی پەیوەندییان بە فەتۆەوە ھەبووە ھەرگیز لە ژێر چەتری پارتەکەمان جێگەیان ناکەینەوە. تا زووە ئەوانەی کە پەیوەندییان بە فەتۆوە ھەبووە بە ئێمەی رابگەیەنن، ناچارین بە زووترین کات دەریان بکەین".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمە مافی ئەوەمان نییە کە ئاک پارتی مەحکوومی چەقبەستن بکەین، لە کاتێکدا کە تورکیا و جیھان لە قۆناغی گۆڕانگاریدان. بە دڵنیایەوە ھاوڕێیانمان لە ناو ئاک پارتی بە پڕۆژە و ئامانجی نوێ لە کارەکانی خۆیان بەردەوام دەبن. لەلایەکی دیکەش ئەرکی سەرشانمانە بەرامبەر گەل کە ئەو کاربەدەستانە وەلاوە بنێین کە بوونەتە بارگرانی لەسەر ئاک پارتی".