Duygu Yener,Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، پەکەکە و فەتۆ ھەڕەشە لەسەر تورکیا و عێراق-یش دروست دەکەن. لە گرنگی بەیەکەوە کارکردن تێدەگەین بۆ بەدیھێنانی سەرکەوتن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".
سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا لەگەڵ عێراق، ساڵی ٢٠١٣ بە ١٦ ملیار دۆلار ژمارەی پێوانەییمان شکاند بوو. دەڵێم با بگەینەوە ئەو ئاستە و تەنانەت بیکەینە ٢٠ ملیار دۆلار".
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح گوتی: "ھاتووین تا پەیامی دۆستایەتی و برایەتی و ھەماھەنگی ھاوبەش لە ھەموو بوارێکدا بە تورکیای برا بگەیەنین".
بەرھەم ساڵح گوتیشی: "چاوەڕوانی ھاریکاری تورکیاین لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی عێراق کە لە تیرۆر رزگارکراون".