Ahmet Sertan Usul
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
کاروانی ویژدان کە بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی ئەشکەنجەدانی رۆژانەی ئافرەتانی نێو زیندانەکانی رژێمی ئەسەد کەوتۆتە ڕێ، گەیشتە شاری ئەنقەرە.
کاروانێکی ٦٠ پاسی لە شاری ئیستانبوڵەوە بەڕێکەوتووە بەرەو ئەنقەرە و لە رێگا لە مزگەوتی ئەحمەد حەمدی ئاسەکی پشوویەکیان دا.
یاریدەدەری سەرۆکی رەوتی دادپەروەری و مافی مرۆڤ، گولدەن سۆنمەز لە میانی پشووەکەدا لێدوانی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دا.
گولدەن سۆنمەز ئاماژەی بەوەدا چاوی کەوتووە بە زیاتر لە ١٠٠ ئافرەت کە لە زیندانەکانی سووریا بە نایاسایی دەستگیرکراون و دواتر هاتوونەتە تورکیا، تیایدا باسیان لەو ئەشکەنجانە کردووە کە ئافرەتان لە زیندانەکانی سووریادا دەیبینن.
کاروانەکە لە ئەنقەرەوە بەڕێکەوتووە و بڕیارە تا دەگاتە شاری هاتای بگاتە ٢٠٠ پاس.