Ercan Doğan,reva haci
07 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی یەکێتی باسکەی تورکیا، ھیدایەت تورک ئۆغڵو کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە گوتەکانی یاریزانی باسکەی خولی ئێن بی ئەی ئەمریکی و ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، ئەنەس کانتەر نیشاندا بەوەی کە رایگەیاندووە کە لەبەر بوونی مەترسی لەسەر ژیانی نەیتوانیوە بچێتە بەریتانیا.
ھیدایەت تورکئۆغڵو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە زمانی تورکی، ئینگلیزی، ئەڵمانی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێدا رایگەیاند "بە داخم بۆ ورێنەرەکانی ئەنەس کانتەر، کە بە بانگەشە بێ بنەماکانی کۆماری تورکیای کردووەتە ئامانج و گوتوویەتی 'بەھۆی ئەوەی ترساوە لە لایەن تورکیا بکوژرێت بۆیە بەشداری لە یارییەکەی لەندەن نەکردووە'. ئێمە دەزانین لە ٢٠١٧ەوە بەھۆی کێشەی ڤیزاوە نەیتوانیووە بچێتە چەندین وڵات".
تورکئۆغڵو ئاماژەی بەوە داوە کە کانتەر بەھۆی کێشەی پاسپۆرت و ڤیزەوە نەچووەتە بەریتانیا نەک مەترسی لەسەر ژیانی و رایگەیاندووە،: "لەکاتێکدا ئەمە راستییەکە لە زووەوە زانراوە، ئەو کەسە، لەرێی گوتاری سیاسیی دوور لە راستی و ئەقڵەوە ھەوڵ دەدات جارێکی تر بێتەوە ناو باس و ببێتەوە رۆژەڤ. ئەم جۆرە گوتانەی کانتەر بۆ ئەوەیە خۆی پاک بکاتەوە و لێیخۆش بن بەرامبەر ئەو کارە دژ بەیەکانەی دەرھەق بە ژیانی وەرزشی و ھەڵمەتی لەکەدارکردنی سیاسیی دژ بە تورکیا ئەنجامی دابوو. کانتەر بەوەوە نەوەستاوە کە دژی کۆماری تورکیا و سیستەمی دەوڵەت تۆمەت ببەخشێتەوە، بەڵکو ھەوڵی داوە زیان بە پەیوەندییەکانی تورکیا-بەریتانیا بگەیەنێت و ئاسایشی بەریتانیا لەکەدار بکات. روون و ئاشکرایە کە گوتەی ئەم کەسە دژ بە ئەقڵە و رووداوەکانی شێواندووە".