سێرت
ھاوڵاتیانی شارۆچکەی(دھێ - ئەروھ) سەر بە پارێزگای سیرت، بۆ گوێگرتن لە ناوەڕۆکی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن قاوەخانەکانیان پڕ کرد، موختاری گەڕەکێکی ئەو شارە گوتی "کەمکردنەوەی ڕێژەی پێویست بۆ چوونە پەرلەمان و لابردنی یاسای قەدەغەی لەچک لە خوێندنگە و فەرمانگە ڕەسمییەکاندا لەگەلڕ بواردان بە خوێندن بە زمانی دایک لە قوتابخانە تایبەتییەکاندا، سێ بڕیاری باش و دڵخۆشکەرن."
ئەو موختارە گوتی "سەرەڕای خۆشحاڵیمان بەو پاکێجە، بەڵام چاوەڕوانی بڕیارێکین لەبارەی ئەو دەستگیرکراوە زۆرانەی بەندیخانەکان، خەڵکێکی زۆر بە تۆمەتی سادە و بێ بنەما بەند کراون."