Hülya Ömür Uylaş,Ömer Aşur Çuhadar
06 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
ژمارەی دانیشتووانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣، ٢٩٢ھەزار و ٥٦٧ کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە، ٨٥ ملیۆن و ٦٦٤ ھەزار و ٩٤٤ کەس.
دەزگای ئاماری تورکیا، ئەنجامی ٢٠٢٤ی سیستمی تۆماری ژمارەی دانیشتووانی بە گوێرەی ناونیشان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەنجامەکە، ژمارەی دانیشتووانی تورکیا کە لە ساڵی٢٠٢٣دا، ٨٥ ملیۆن و ٣٧٢ ھەزار و ٣٧٧ کەس بووە و لە ساڵی ٢٠٢٤، ژمارەی دانیشتوونی ئەو وڵاتە، ٢٩٢ ھەزار و ٥٦٧ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە،٨٥ ملیۆن و ٦٦٤ ھەزار و ٩٤٤ کەس.
باسی لەوەش کردووە کە رێژەی نێرینە لە ژمارەی دانیشتووانی تورکیا سەدا ٥٠،٠٢ (٤٢ ملیۆن و٨٥٣ ھەزار و ١١٠ کەس) بووە، ھەروەھا رێژەی مێیینە سەدا ٤٩،٩٨ (٤٢ ملیۆن و ٨١١ ھەزار و ٨٣٤ کەس) بووە.
ھەروەھا تێکڕای رێژەی زیادبوونی ساڵانەی ژمارەی دانیشتووانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە ھەزاردا، ١،١ بووە و لە ٢٠٢٤دا لە ھەزاردا، ٣،٤ بوو.
رێژەی ئەوانەی لە ناوەندەکانی پارێزگا و شارۆچکەکاندا نیشتەجێبوون لە ٢٠٢٣دا لە سەدا ٩٣ بوو، ئەو رێژەیە لە ساڵی ٢٠٢٤دا، گەیشتووەتە لەسەدا ٩٣،٤ ھەروەھا ئەو رێژەیە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە ناحیە و گوندەکاندا لەسەدا ٧ بۆ لەسەدا ٦،٦کەمی کردووە.