Mohammed Baqi Hussein
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، 84 ئامانجی داعشی له باكووری سووریا ته‌قانده‌وه كه حه‌شارگه و خاڵی به‌رگری و عه‌مباری چه‌ك له‌خۆده‌گرن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه 24ی ئاب له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سنووری توركیا ده‌ستپێكرا به‌رده‌وامه.
له پێكدادانه‌كانی رۆژی 113یه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، چه‌كدارێكی داعش كوژرا.
هه‌روه‌وه‌ها 74 ئامانجی داعش له باكووری سووریا ته‌قێنرانه‌وه كه حه‌شارگه و خاڵی به‌رگری و عه‌مباری چه‌ك له‌خۆده‌گرن.
له ناوچه‌ی ئەلباب-یش 10 ئامانجی دیكه‌ی داعش ته‌قێنرانه‌وه.
تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبهكانیش كه هاوكاریی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كه‌ن، 12 بۆمبی ده‌ستكردیان پووچه‌ڵكرده‌وه.