ھاتای
ھەندێ خەڵک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی خۆیان دروستکردنی سابونی رەقی دروست دەکەن، بەڵام ھەندێکی دیکە بە مەبەستی بازرگانیکردن ئەو کارە دەکەن و لەناو ماڵەکانی خۆیان ئەو سابونە دروست دەکەن و بۆتە سەرچاوەی داھاتێکی باش بۆیان.
وەیسەل کوش ھاوڵاتیەکی خەڵکی ھاتایە کە نزیکەی ٣٠ ساڵە پیشەی دروست کردنی سابونی رەقی یە، باس لەوە دەکات کە ھاوڵاتیانی ئەو شارە زۆربەیان پێداویستی خۆیان لە سابون لەڕێی کوڵاندنی گەڵای داری غار دابین دەکەن و ئەوەشی کە زیاد دەبێت دەیفرۆشنەوە.
کوش لە قسەکاندیا بۆ AA باسی چۆنیەتی دروستکردنی سابونی رەقی کرد و گوتی: " سەرەتا گوڵاڵەکەی لە داری غار وەردەگیرێت و دواتر دەخرێتە ناو مەنجەڵێکی گەورەوە و لەناو ئاودا دەیکوڵێنن. دوای ئەوەشی کە تۆوی ئەو غارە ئاو دەکێشێت، بە تێڵا تۆوی غارەکە دادەتەکێندرێ و پاشان دیسان دەکرێتەوە ناو ئاو و دەکوڵێنرێتەوە بۆ جارێکی تر و جاری سێیەمیش ھەر لەناو ئاو دا دەکوڵێنرێتەوە تا ڕۆنەکەی لێ بەدەست دێ. دواتر جارێکی دیکە دەکوڵێنرێتەوە تا ماددەیەکی لێ دروست دەبێ کە پێی دەڵێن "کوستوک" و پاشان دایدەنێت تاکو رەق دەبێت. دواتر لە شێوەی قاڵبدا دادەنرێت و دەبڕدرێت و دوای وشکبوونەوە وە قاڵبێکی سابون ئامادە دەکرێ."
کوش باس لەوە دەکات کە لە ناو ھەر مەنجەڵێکی گەوەرەدا نزیکەی ١٢ سەتڵ تۆوی داری غار ھەیە و لەو رێژەیەش ٢٥ کیلۆ ڕۆنی غار بەدەستدێت و ئەو جۆرە سابونە لە زۆربەی تورکیادا دروست دەکرێت.
کوش ھەروەھا گوتی: " بەھۆی بەسودی ئەو جۆرە سابونە کە لە داری غار دروست دەکرێ، زۆرێک لە ھاوڵاتیان بەکاری دەھێنن و بۆ ڕووتانەوەی قژ و لابردنی کڕێژ بەسوودە. ھەروەھا تێکەڵنەکردنی ھیچ ماددەیەکی کیمیایی و دروستکردنی بە شێوەیەکی سروشتی، وای کردووە ببێتە جێی داواکاری ژمارەیەکە زۆری خەڵک."