Fahrettin İbrahim
06 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بووه میوانی دێسكی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به بابەتەکانی رۆژه‌ڤ دا.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشبینییه‌كانی توركیا به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له لایه‌ن هەرێمی کوردستانەوە، وه‌دیهاتوون و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌مڕۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه هۆشدارییهكانیان له‌وباره‌یه‌وه له‌جێگه‌ی خۆیدا بووه و گوتی: "هه‌وڵماندا بۆیان روون بكه‌ینه‌وه كه ریفراندۆم كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد توركیا هه‌ستیاریی به‌رامبه‌ر پاراستنی مافی توركمانه‌كان له عێراق نیشانداوه و له‌ناو ئه‌وانه‌شدا سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تیی توركمانه‌كان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌و پێنج ملیار دۆلاره‌ی توركیا به‌ڵێنی داوه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق ته‌رخانی بكات، ئه‌و كۆمپانیا توركییانه سوودمه‌ند ده‌بن كه پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان له ئه‌ستۆ ده‌گرن.