Abdullah Shukur
30 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
پاریس - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان ئیڤ لۆدریان کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کە لە میانی سەردانێکی فەرمی لە فەڕەنسایە، لە شاری پاریسی پایتەخت کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان ئیڤ لۆدریان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکە بە تایبەتی سووریا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رۆژەڤە ھاوبەشەکانی فەڕەنسا و تورکیا تاوتوێ کراوە.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی راگەیاندنکاران نزیکەی کاتژمێرێک و ١٥ خولەکی خایاند.