Abdullah Shukur
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە -AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رۆژھەڵاتی فوڕات رایگەیاند: "لەوانەیە کەمێک دوای بخەین بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نایەت کە واز لە ئۆپەراسیۆنەکانی داھاتوومان دەھێنین".
چاوشئۆغڵو لە پەراوێزی سەردانە فەرمییەکەی بۆ شاری ڤالێتا پایتەختی ماڵتا، بەشداری لە پرۆگرامێکی تەرەتە خەبەر کرد و وەڵامی پرسیارەکانی رۆژەڤی دایەوە.
چاوشئۆغڵو لەبارەی پرسیاری دواخستنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات گوتی: "دواخستنی ئۆپەراسیۆنیش لۆژیکییە. ئێستا لە دوای ئەوەی وڵاتێک رایگەیاند کە لەو شوێنە دەکشێتەوە (ئەمریکا) ئەوا بە دڵنیاییەوە پرسی قۆناغی کشانەوە و چەندین پرسی دیکەش ھەیە. ھەڵبەتە بۆ ئەوەی بارگرژییەک روونەدات لەم قۆناغەدا لەسەر رێنمایی سەرکۆمارمان (ئەردۆغان)، ئۆپەراسیۆنەکە کەمێک دوادەخەین. بەڵام ئەمە بە مانای وازھێنانمان نایەت لە پێداگری و ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە داھاتوودا بەرامبەر یەپەگە دەستپێدەکەین. ئێمە لەم پرسە پێداگرین".
چاوشئۆغڵو جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە ھەماھەنگی لە قۆناغی کشانەوەدا ھەبێت.