Fahrettin İbrahim,Ramal Abdullah Mahmood,Muhammet Ali Kemal
28 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئه‌فریقا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆز ئه‌حمه‌د ره‌زا ده‌میره‌ر له‌باره‌ی پته‌وتربوونی هه‌ماهه‌نگییه سیاسیی و بارزگانییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌فریقا، رایگه‌یاند "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌فریقا له‌سه‌ر هه‌ردوو بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له لایه‌ن وڵاتانی کیشوەرەکەوهیه".
باڵیۆز ئه‌حمه‌د ره‌زا ده‌میره‌ر به بۆنه‌ی رۆژی ئه‌فریقاوه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئه‌فریقا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌فریقا له سه‌ده‌ی ٢١دا له رۆژه‌ڤی جیهاندا شوێنی زیاتر ده‌گرێت و پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و به‌په‌له پێشبكه‌وێت. جه‌ختیشیكرده‌وه کە له هه‌موو كیشوه‌ره‌كان زیاتر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی لە کیشوەری ئه‌فریقا ئه‌نجام دراوه.
پرسیاره‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وه‌ڵامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئه‌فریقا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆز ئه‌حمه‌د ره‌زا ده‌میره‌ر:
پرسیار: توركیا به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی ١٠ ساڵی دواییدا په‌یوه‌ندییه‌كانی زۆر به‌ره‌وپێشچوون له‌گه‌ڵ ئه‌فریقا، ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتننامه‌ی سیاسیی و بازرگانی له نێوانیان واژوو كران. له‌مباره‌یه‌وه بنه‌ماكانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌فریقا گرتوونیه‌ته به‌ر، چین؟
وه‌ڵام: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌فریقا له‌سه‌ر هه‌ردوو بنه‌مای سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌فریقا له لایه‌ن ئه‌فریقاوه‌یه. له ئه‌فریقا ئه‌زموونگه‌لێك هه‌ن كه مێژوویان بۆ سه‌دان ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه. گرێنتی ئه‌وه نییه ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی له خاڵه جیاوازه‌كانی جیهان جێبه‌جێكراون له ئه‌فریقا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن. پێمانوایه پێویسته كێشه‌كان به پرسیاركردن له ئه‌فریقاییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ڕا بهێنرێت. له ئه‌گه‌ری پێشنیازێكی ئهفریقاییهكاندا به پێویستی ده‌زانین جێبه‌جێ بكرێت كه سیاسه‌تی خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌فریقا دیاری ده‌كه‌ین سه‌یری چۆنیەتی دیدگا، به‌ره‌وپێشچوونی ستراتیجه‌ت و چاره‌سه‌ری یه‌كێتیی ئه‌فریقا ده‌كه‌ین. ئه‌مه خاڵی جوڵهمانه. بنه‌مای ئێمه هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كه‌وتنه جموجۆڵه له‌گه‌ڵ ئه‌فریقاییه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وان له ئه‌فریقا به‌رده‌وام ده‌بین له جموجۆڵ له كه‌رتی بازرگانی و ئابووری درێژخایه‌ن و كاركردن له‌گه‌ڵیان به‌پێی گونجاوی هه‌لومه‌رجه‌كان. پێویسته هه‌ردوولا سوود له‌و هه‌ماهه‌نگییه ببینن. ده‌بێت هه‌ماهه‌نگییه‌كی هاوسه‌نگ و به‌رده‌وام بێت. ده‌مانه‌وێت سوود به‌وێ بگه‌یه‌نێت و به‌رده‌وام بێت.
پرسیار: پرسێکی گرنگ، پەیوەندییەکان لەگەڵ ناوچەی رۆژهەڵات و باکووری ئەفریقایە، بەڵام تا ئێستا تەنها باس لەوە دەکرێت کە پێویستە گرنگی بدرێت بە باشووری ئەفریقا. هیچ بەرنامەیەک هەیە بۆ وڵاتانی باشووری ئەفریقا؟
وەڵام: بەپێی ساڵ جیاوازی هەبووە، بەڵام گرنگترین هاوبەشی ئێمە لە ئەفریقا، کۆماری باشووری ئەفریقا بووە. لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا زۆرترین هەوڵمان لە ئەفریقا داوە. گرنگیمان بە هەموویان داوە، بەڵام زیاتر گرنگیمان بەو وڵاتانە داوە کە لەڕووی جوگرافییەوە لێمان نزیکترن. رەنگە کەموکوڕیمان هەبێت، بەڵام لە گرنگی ئامانجەکانمان کەم ناکاتەوە. جگە لەوەش سەرکۆمارمان (رەجەب تەیب ئەردۆغان) بەم دوایانە ئاشکرای کرد کە سەردانی داهاتووی بۆ وڵاتانی باشووری ئەفریقا دەبێت".
پرسیار: لە ئەفریقا زۆر هەوڵی دیپلۆماسی هەیە، بەڵام تا ئیستاش لە هەندێک وڵاتی کیشوەرەکە باڵیۆزخانەتان نییە. لەم وڵاتانە بەم زووانە هەوڵی کردنەوەی نوێنەرایەتی خۆتان دەدەن؟
وەڵام: لە سیەرالیۆن بەم دوایانە باڵیۆزخانەمان کردەوە، رەنگە ئەمساڵ لە بوروندی باڵیۆزخانە بکەینەوە. فەرمانی سەرکۆمارمان هەیە کە لە هەموو وڵاتانی ئەفریقا باڵیۆزخانە بکەینەوە. لەو باوەڕەدام کە لە ساڵی داهاتوودا ژمارەی باڵیۆزخانەکانمان لە ئەفریقا بگاتە 50 باڵیۆزخانە. دەمانەوێت لە تێکڕای 54 وڵاتەکەی کیشوەری ئەفریقا باڵیۆزخانە بکەینەوە. لەئێستادا لە 41 وڵات‌دا باڵیۆزخانەمان هەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە هەموو وڵاتان نوێنەرایەتیمان دەبێت.
پرسیار: لە کاتێکدا کە تورکیا ژمارەی باڵیۆزخانەکانی لە ئەفریقا زیاددەکات، ئایا وڵاتانی ئەفریقاش هەوڵی کردنەوەی باڵیۆزخانە لە تورکیا دەدەن؟
وەڵام: ئەنقەرە لەڕووی ژمارەی باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی ئەفریقا، یەکێکە لەو پایتەختانەی زۆرترین باڵیۆزخانەی لێیە. لە پلەبەندییەکەدا لە چوارەم یان پێنجەمدایە. بە دڵنیاییەوە کردنەوەی باڵیۆزخانە پرۆسەیەکی قورسە. بەرەوڕووی کێشەگەلی هاوشێوەی دۆزینەوەی کارمەند و دابینکردنی بوودجە دەبێتەوە.
پرسیار: چین لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا وەبەرهێنانی گرنگی لە ئەفریقا ئەنجامداوە. بە نزیکەیی لە سەرجەم ناوچەکانی کیشوەرەکە، بەردەوامە لە وەبەرهێنان. ئایا هەڵکشانی قەڵمڕۆیی چین لە ناوچەکە، هیچ مەترسییەک لەسەر کارەکانی تورکیا لەو وڵاتانە درووست دەکات؟
وەڵام: لە ئەفریقا لەگەڵ چین یان هیچ وڵاتێکی دیکەدا رکابەریی سیاسییمان نییە. تەنها لەڕووی ئابوورییەوە و لەچوارچێوەی بنەما ئابوورییەکاندا رکابەریی بازرگانییمان دەبێت. لەدژی ئەوە نییم کە چین لە ئەفریقا وەبەرهێنان بکات، تەنانەت دەمەوێت وەبەرهێنانی زۆرتر بکات و ئەفریقا پێشکەوێت. پێویستە نەترسن. چین لە پێناو ئەوەی کە تورکیا یان وڵاتانی دیکە لەوێ بکاتە دەرەوە، وەبەرهێنان ناکات. ئەفریقاییەکان بەو کەسانەی کە بایەخیان پێدەدەن، دەڵێن 'وەرن با پێکەوە کاربکەین'. لە بنەڕەتدا دەبێت ئەوە بپرسین کە بۆچی وڵاتانی دیکە هێندەی چین وەبەرهێنان ناکەن. گرنگترینیان ئەوەیە بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەفریقا، بە رێزگرتن لە یاساکانی وەبەرهێنان بکرێت.