Muhammet Ali Kemal
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
وەزیری دەرەوەی ئایسلەند، لیلیا ئافرێدسدۆتیر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، وەزیری دەرەوەی ئایسلەند، لیلیا ئافرێدسدۆتیر بەتەلەفۆن پەیوەندیی بەوەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کردووە و پرسە و سەرەخۆشی بۆ هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی سەری ساڵی ئیستانبوڵەوە پێ راگەیاندووە.
هاوکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی دوایین رووداو و پێشهاتەکانی سووریا کراوە.