Yusuf Aydın Deniz
17 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دیبەیتی تەلەڤیزیۆنیی لە نێوان کاندیدی هاوپەیمانی جمهوور بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم و کاندیدی هاوپەیمانی میللەت، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەستی پێکرد.
لە سەرەتای دیبەیتەکەدا و بەبۆنەی رۆژی جیهانیی باوک، یڵدرم و ئیمامئۆغڵو دیارییان پێشکەش بەیەکتر کرد.
دیبەیتەکە لە ناوەندی لوتفی قەیدار بۆ کۆنگرە و پێشانگاکان لە ئیستانبوڵ لەژێر رێوشوێنی ئەمنی توند بەڕێوەدەچێت لە رێگای چەندین کەناڵی ناوخۆیی بە هاوبەشی و بەشێوەی راستەوخۆ پەخش دەکرێت.
دیبەیتەکە لە لایەن رۆژنامەنووس ئیسماعیل کوچوک کایا بەڕێوەدەبرێت و ماوەی دوو کاتژمێر دەخایەنێت.
لە سەرەتای دیبەیتەکەدا و بەبۆنەی رۆژی جیهانیی باوک، یڵدرم و ئیمامئۆغڵو دیارییان پێشکەش بەیەکتر کرد و جەختیان لەسەر گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە لە کەشوهەوایەکی دیموکراسیدا، کردەوە.
لە ٦ی ئایاری رابردوو، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ کە لە ٣١ی ئاداری رابردوو بەڕێوەچوو، هەروەها بڕیاریدا بە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ لە ٢٣ی حوزەیران.
بڕیاری دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگای ئیستانبوڵ و دووبارەکردنەوەی لەسەر بنەمای ئەو تانانە درا کە لە لایەن ئاک پارتییەوە پێشکەش کرابوون.
دیبەیتی تەلەڤیزیۆنیی لە نێوان کاندیدی ھاوپەیمانی جمھوور بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم و کاندیدی ھاوپەیمانی میللەت، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای دیبەیتەکەدا و بەبۆنەی رۆژی جیھانیی باوک، یڵدرم و ئیمامئۆغڵو دیارییان پێشکەش بەیەکتر کرد.
دیبەیتەکە لە ناوەندی لوتفی قەیدار بۆ کۆنگرە و پێشانگاکان لە ئیستانبوڵ لەژێر رێوشوێنی ئەمنی توند بەڕێوەدەچێت لە رێگای چەندین کەناڵی ناوخۆیی بە ھاوبەشی و بەشێوەی راستەوخۆ پەخش كرا.
بینالی یڵدرم لە وەڵامی پرسیارێکدا گوتی: "ئەگەر دەنگی من بۆ کاندیدی جەھەپە تۆمار بکرێت یان بۆ کاندیدی دیکە بنووسرێت ئەوا دزیە. ھیچ روونکردنەوەی دیکەی نییە".
بینالی یڵدرم لەبارەی بەکارھێنانی چوار پسوولەی جیاواز گوتی: "ئەمە بە تەواوی ھەڵخەڵەتاندنە. من پرسیاری ئەوە دەکەم، چوار پسوولەی جیاواز ھەیە، بەڵام ئەوەی تانەی لێ گیراوە دەنگی ھەڵبژاردنی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵە".
کاندیدی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم لەبارەی دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ گوتی: "ئێمە دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنمان زۆر نەویست. بە پێداگرییەوە دەپرسم، ئەگەر جەھەپە رێگری نەکردبا لە ھەژمارکردنەوەی تەواوی دەنگەکان، ئەم ھەڵبژاردنە ئەمڕۆ دووبارە نەدەبووەوە".
بینالی یڵدرم زیاتر گوتیشی: "هەموو هەوڵێکمان دا بۆ دووبارەنەکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی ئیستانبوڵ، بەڵام جەهەپە لەمەدا یارمەتی نەداین و داواکارییەکانی ئێمەی رەتکردەوە، بۆیە ناچاربووین بهرهو ئهنجامدانی ههڵبژاردن بچین".
لەلایەکی دیکەش کاندیدی جەھەپە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە وەڵامی پرسیارەکەی پێشکەشکار لەسەر قسەکانی یڵدرم گوتی: "وشەی 'دزیان' نابێت. بە کێ دەڵێن؟ ئایا بەو برایانەی ئاک پارتی دەڵێن کە لەسەر سندووقەکانی دەنگدان ئەرکیان پێ سپێردرابوو، ئایا ئەوانەی ئییی پارتی، مەھەپە یان بە برایانی جەھەپە دەڵێن؟ یان بە سەرۆکی دەستەی سندووقەکان دەڵێن؟".
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو گوتیشی: "ئەم ھەڵبژاردنەی دووبارە کراوەتەوە، خەباتێکی قۆناغی دیموکراسییە. ئەمە تەنھا ھەڵبژاردنێکی خۆجێی نییە".