Aişe Hümeyra Akgün
17 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
پێشبڕکێی خەڵاتەکانی وێنەی ئیستانبوڵ "İstanbul Photo Awards" کە ئاژانسی ئانادۆڵو ساڵانە بە شێوەیەکی نەریتیی بۆ پشتیوانی کردن لە فۆتۆگرافەرانی بواری ڕاگەیاندن سازی دەکات، ١٠مینی لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجام دەدرێت.
چالاکییەکە کە تیایدا کێبڕکێ دەکرێت لەسەر ئەو وێنانەی ڕۆژەڤی جیهان دیاری دەکەن، پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ بەشداری کردن لە ١٠مین پێشبڕکێیدا دەستیپێکرد.
ئەو وێنانەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا گیراون و هەڵگری بەهای هەواڵیین، دەتوانرێت بەشداریان لەم پێشبڕکێ وێنە هەواڵی نێودەوڵەتییەدا پێ بکرێت.
ئەم چالاکییە کە یەکێکە لە پێشبڕکێ گرنگەکانی سەرانسەری جیهان، ساڵانە نزیکەی ٢٠ هەزار وێنەی بۆ دەنێردرێت.
هەروەها ئەم پێشبڕکێیە کە تەنیا کراوەیە بەڕووی بەشداری فۆتۆگرافەرانی شارەزادا، مەرج ئەوە دانەنراوە کە ئەوانەی داواکاریان بۆ بەشداری کردنی پێشکەش کردووە سەربە دامەزراوەیەک بن.