کۆجا ئەلی
(ئەردینچ نارمان) دانیشتووی گەڕەکی کۆزڵوتی سەر بە شارەدێی ئیزمیتە، تەمەنی پەنجاو دوو ساڵە و خاوەنی دوو منداڵە و چایچییە و بەوە بژێوی بەدەست دێنێ.
لەلێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئەردینچ نارمان گوتی: ژیانی منداڵیم لە ئیستەنبوڵ بەسەر بردووە، تەمەنم ١٠ ساڵان بوو بەھۆی بوونی مێروو لەناو ئاوی خواردنەوەکەم دڵم تێکچوو و بێزم لە ئاو بوویەوە، لەو ساتەوە تائێستا لەڕێگەی خواردنەوەی چای و شەربەت و ساردەمەنیەکانەوە پێویستی لەشم بۆ ئاو پڕ دەکەمەوە.
ئەردینچ گوتی: دڵم ناچێتە سەر ئاوخواردنەوە، لە بری ئاو چای و شلەمەنیتر دەخۆمەوە، چونکە نەفرەت لەئاو دەکەم، بۆ ئەو مەبەستە جارێک سەردانی پزیشکم کردوە، بەڵام چارەسەری نەخۆشیەکەمیان نەکردوە. کاتێک لەماڵەوە خۆم دەشۆم رووبەڕووی ھیچ حاڵەتێکی نائاسایی نابمەوە، سوپاس بۆ خوا باشم، دەزانم ئاو ژیانە بەڵام ئارەزوی ئاو خواردنەوە ناکەم، بۆیە بەردەوام ساردەمەنی و شەربەت دەبەمەوە ماڵەکەم بۆ خواردنەوە، ئەگەر ئارەزوم لێبێت نیسکافە دەخۆمەوە، کاتێکیش کەسێک لەتەنیشتمەوە ئاو دەخواتەوە ھیچ کێشەم نابێ، دەتوانن بیخۆنەوە.
ھاوڕێکانی سەرسامن
بورھان چایغڵەر یەکێکە لە ھاوڕێکانی ئەردینچ بەم شێوەیە باس لەژیانی ھاوڕێکەی دەکات:
"ئەردینچ بەبەردەوامی چای و شەربەت و ساردەمەنی دەخواتەوە، تا ئەمڕۆ نەمبینیوە ئاو بخواتەوە، جێگای سەرنجە، مرۆڤ ئاو نەخواتەوە دەمرێ، تێناگەین ئەمە چۆن دەبێت؟ پێی دەڵێن سەردانی پزیشک بکات بۆ چارەسەر، بەڵام گوێمان پێنادات".