Gökhan Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
01 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
پڕۆژه‌ی "فه‌رهه‌نگی یه‌كسان"ی كۆمپانیای ئارچهلیك كه به مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ یه‌كسانی ره‌گه‌زی له كۆمه‌ڵگادا ئه‌مساڵ ئه‌نجامی دا، دووه‌مین خه‌ڵاتی متمانه‌پێكراوی نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشرا.
كۆمپانیای ئارچهلیك رایگه‌یاند به‌ر له تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر پڕۆژه‌ی "فه‌رهه‌نگی یه‌كسان" كه له رۆژی جیهانی ژناندا كرایه‌وه له میانی هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كسانی ره‌گه‌زی له كۆمه‌ڵگا و پێش‌گرتن به ده‌ربڕینی پیاوسالارانه دووه‌مین خه‌ڵاتی متمانه‌پێكراوی نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشرا.
"فه‌رهه‌نگی یه‌كسان" له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له ئاستی "به‌رپرسیارێتی دامه‌زراوه‌یی" خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆبی پێبه‌خشرا و له لایه‌ن The Stevie Awards -كاری خه‌ڵات به‌خشینی نێوده‌وڵه‌تی له ئاستی "باشترین به‌رنامه‌ی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی دامه‌زراوه‌یی ساڵ له ئه‌ورووپا" خه‌ڵاتی زیوی پێ به‌خشرا.
به‌كارهێنانی ته‌خته‌كلیلی "فه‌رهه‌نگی یه‌كسان" له كۆمپیوته‌ر و ئامێره‌كانی مۆبایل له كاتی به‌كارهێنانی ده‌ربڕینی پیاوسالارانه به‌كارهێنه‌ر ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ربڕینی جێگره‌وه پێشنیاز ده‌كات، واتا ئه‌گه‌ر ده‌ستی لێش بدرێت ئه‌وا "فه‌رهه‌نگی یه‌كسان" یه‌كسانی ده‌كات.