Ekrem Payan,Ramal Abdullah Mahmood
11 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2018
شرنه‌خ – AA
له شارۆچكه‌ی جزیر سەربە پارێزگای شرنه‌خ، ٧٥ ئافرەت فێری هونه‌ری نه‌خش و نیگار ده‌كرێن.
له میانی كردنه‌وه‌ی خولێكی فێركردنی هونه‌ری نه‌خش و نیگار له سه‌نته‌ری گه‌نجانی جزیر ئه‌و ٧٥ ئافرەتانە ده‌بنه خاوه‌ن پیشه و هەروەها په‌یكه‌ری شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی شارۆچكه‌كه‌ش ده‌نه‌خشێنن.

١٣ ئافرەتیان ماوه‌ی هه‌شت مانگه په‌یكه‌ره‌كانی مه‌دره‌سه‌ی سوور، سه‌عاتی فیلی ئیسماعیل ئه‌بولعیز، پردی یافه‌س، مزگه‌وتی حه‌زره‌تی نوح، مزگه‌وتی گه‌وره، هێماكانی كه‌لوه‌كان و ئه‌ژدیها جمكهكان ده‌نه‌خشێنن.

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری گه‌نجانی جزیر، نوردده‌ین كۆمور به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له‌سه‌ر داواكاری گه‌نجان به‌رده‌وامن له چالاكییه جۆراوجۆره‌كانیان و چه‌ندین خولی وه‌ك شانۆ، نیگاركێشان و میوزیك ژه‌نینیان كردۆته‌وه.

نورەددین كۆمور به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه مه‌به‌ستیان له‌و خوله‌ی هونه‌ری نه‌خش و نیگار رۆڵگێڕانه له ناساندنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی شارۆچكه‌كه و گوتی: "ده‌مانه‌وێت مه‌ودای ئه‌و پڕۆژه‌یه فراوان بكه‌ین و په‌ره به هونه‌ری نه‌خش و نیگار بده‌ین له جزیر".