Yunus Okur,Ramal Abdullah Mahmood
11 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2017
ئەرزەڕۆم – AA
نزمترین پلەکانی گەرما لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو،٢٠ پلە لە ژێر سفردا لە ئەردەخان تۆمار کرا.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەکە پێشبینی دەکات ماوە ماوە هەورێکی زۆر لە ئاسمانی ناوچەکەدا ببیندرێن.
پێشدەچێت پلەکانی گەرما ٢-٤ پلە بەرزببنەوە و لە ئاراستە جیاوازەکانیشەوە سووکەبایەک هەڵبکات.
نزمترین پلەکانی گەرما، ٢٠ پلە لە ژێر سفردا لە ئەردەخان تۆمار کرا و لە شارەکانی دیکەش بەمجۆرە بوو: قەرس -١٩، ئەرزەڕۆم -١٢، ئاگری -١١، ئیدر -٦ و ئەرزنجان -٤.
پێشبینیش دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما لە ئیدر و ئەرزنجان -٧ پلە تۆمار بکرێت و لە ئاگری و ئەردەخان -٣ و لە ئەرزەڕۆم و قەرس -١ بێت.