ئیستەنبوڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکەی لە ئیستەنبوڵ گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: "تویتەر رەچاوی دەستوری بنەڕەتی و یاساکانی ئەمریکا دەکا، رەچاوی یاساکانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، روسیا، چین، ھێندستان و چەندین وڵاتی دیکە دەکا، لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا ھاوکاری دەکا، بەڵام کاتێک باس باسی ئۆکرانیا، میسر، تورکیا و وڵاتانی دیکە بێ، تویتەر باسی ئازادی دەکا."
ئەردۆغان ههروهها گوتی: "ھەوڵی زۆر لە ئارادایە بۆ تێکدانی رەوشی تورکیا، بەڵام پشت بەخوا بە ھاوکاری ھاووڵاتییان ھەموو ئەو ھەوڵانەمان پووچەڵ کردووەتەوە، ھەڵمەتی ١٧ی کانوونی یەکەم یەک لەو ھەڵمەتانە بوو دەیویست رەوشی تورکیا تێک بدا، لە ژێر ناوی ئیفتیرای گەندەڵی و بەرتیلدا، زیاتر لە ئاکپارتی زەرەریان بە تورکیا، دەوڵەتی تورکیا، ئەمنی قەومی تورکیا و بەرەژوەندییە گشتییەکانی تورکیا گەیاند."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.