Kosar OSMAN
24 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2016
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند لە دیداریان لەگەڵ جێگری سەرۆکس ئەمریکا جۆ بایدن، باسیان لە پرسی کامپی بەعشیقە کردووە و بە مەبەستی زیاتر قسە و باسی کامپەکەی تورکیا لە بەعشیقە بڕیاریان داوە دانیشتنی زیاتر ئەنجام بدەن و بگەنە ئەنجامێکی بەرجەستە. ئەوە لە کاتێکدایە کە داودئۆغڵو ئاماژە بەوە دەکات تەوەرێکی دیداری نێوانیان بەعشیقە بووە.
بەگوێرەی زانیاریی وەرگیراو لە نووسینگەی سەرۆکایەتیی وەزیرانی تورکیا داودئۆغڵو و بایدن لە دیدارەکەیان باسیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشیش لە ناوچەکەدا کردووە. جەختیان لەسەر بەهێزکردنی سەنگەرەکانی دژ بە داعش لە عێراق کردووە و کۆک بوونە لەسەر بەکارهێنانی پلانی باشتر لەمبارەوە.