Sinan Balcıkoca
17 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره/چاناككاله - AA
ئەردۆغان رایگەیاند کە ھاتوچۆ بەسەر پردی چاناککالە ١٩١٥،لە ھەفتەی یەکەمی کرانەوەیدا بە خۆرایی دەبێت.
له ١٠٧همین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی ده‌ریایی له چاناككالهدا، سبه‌ی ١٨ی ئادار "پردی چاناككاله ١٩١٥" كه یه‌كه‌مین پرده كیشوه‌ری ئاسیا و کیشوەری ئه‌ورووپا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و به گه‌ردانه‌ی گه‌رووی چاناككاله ناسراوه، له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان کرایەوە.
جگه له كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رێگاوبانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ژێرخان و گواستنه‌وه و گه‌یاندنی توركیا، هه‌روه‌ها پێنج هه‌زار و ١٠٠ كارمه‌ند به به‌كارهێنانی ٧٤٠ ئامێر و ئامرازی بیناسازی كاریان له بونیادنانی پرده‌كه‌دا كردووه.
پرده‌كه كه ئیستانبوڵ به چاناككالهوه و دواتر به باكووری ئیجه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه یه‌كێكه له پڕۆژه هه‌ره گرنگه‌كانی توركیا و ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ی پرده‌كه.
له میانی جێبەجێکردنی پڕۆژه‌كه‌دا، ٥١٦ هه‌زار و ٨٦٣ نه‌مام چێندراون و خاڵه‌كانی به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه و پهرژینهكانی رێگا كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه و كه‌موكوڕییه‌كان چاك كراون.
هێمای ئه‌و گولـلهتۆپهی به‌سه‌ر پشتی په‌یكه‌ری سه‌ید ئۆباشهوهیه كه یه‌كێكه له قاره‌مانانی جه‌نگی چاناككاله له سه‌رووی چوار تاوهرهكهوهیه، كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و چوار گولـله تۆپه كه كێشی هه‌ر یه‌كێكیان ٧٥ تۆنه و به‌رزییان ٢٠،٥ مه‌تره به‌رده‌وامه.
دوای رێوڕه‌سمه‌كانی رۆژی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی ١٨ی ئادار و ١٠٧همین ساڵوه‌گه‌ڕی داستانی سه‌ركه‌وتنی ده‌ریایی له چاناككاله، "پردی چاناككاله ١٩١٥" له نیمچه دوورگه‌ی گهلیبۆڵو؛ له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان کرایەوە.
