دیاربەکر
کەیسی هەڵگرتنی ناوی (شوورەکانی دیاربەکر و باخچەی ھەوسەل) کە خاوەن مێژوویەکی ھەشت ھەزار ساڵەن بۆ نێو لیستی میراسی جیھانی لە لایەن رێکخراوی یونسکۆ، کۆتایی پێھات.
شوورەکانی دیاربەکر کە سیمبوڵی مێژووی ئەو شارەن، پێنج ھەزار و ٧٠٠ مەتر درێژن، ١٢ مەترە بەرزن و چوار مەتریش بەرینن.
هەروەها باخچەکانی ھەوسەلی نێو قەڵای دیاربەکر، دێمەنێکی دڵڕەفێن دەبەخشنە تابلۆی ئەو شارە.