Ramal Abdullah Mahmood
24 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2017
چانکری – AA
نەجاتی چەلیک کە هاووڵاتییەکی تەمەن ٨٠ ساڵە و لە شاری چانکری دەژی، ماوەی ٤٧ ساڵە تاڵەکانی سمێڵی نەتاشیووە و درێژی تاڵەکانی سمێڵی گەیشتووەتە دوو مەتر و ٦٠ سانتیمەتر.
چەلیک لە ساڵی ١٩٧٠ەوە تاڵەکانی سمێڵی نەتاشیووە و تا دێت تاڵەکانی سمێڵی درێژتر دەبن، لەگەڵ دەستپێکردنی کۆسپەکانی بەردەمی حەوت ساڵ لەمەوبەر بڕیاری بەستنی تاڵەکانی سمێڵی دەدات. ئێستا کە درێژی تاڵەکانی سمێڵی گەیشتووەتە دوو مەتر و ٦٠ سانتیمەتر، کە سبەینان لە خەو هەڵدەستێت سەرەتا بە رێکخستنی سمێڵییەوە سەرقاڵ دەبێت.
چەلیک گوتی: "لەسەر ئاستی جیهان کەس هێندەی من تاڵەکانی سمێڵی دریژ نین. کێ سمێڵی درێژترە با بێتە بەرامبەرم. ٤٧ ساڵ هەر بە زار خۆشە، ئەگەر کەسێک دەبێتە رکابەرم با بفەرمووێت".
چەلیک ئاماژەی بەوە دا کە لە شارە گەورەکان خەڵک بە تایبەتی گەنجان وێنەی لەگەڵ دەگرن، ئەویش دڵیان ناشکێنێت و وێنەیان لەگەڵ دەگرێت.