Yavuz Emrah Sever,Hemın Othman Mohammed
17 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2019
یالۆڤا - AA
له پارێزگای یالۆڤا رۆژئاوای توركیا، رێوڕه‌سمێك بۆ یادی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ١٧ی ئابی ١٩٩٩ی ماڕماڕا سازكرا.
رێوڕه‌سمه‌كه كاتژمێر ٠٣:٠٢ رێكخرا له‌و كاته‌ی كه ٢٠ ساڵ پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌كه تیایدا روویدا.
هاووڵاتییان كاته‌كانی ئێواره روویان له مۆنۆمێنتی بوومه‌له‌رزه‌كه كرد كه له‌سه‌ر پاشماوه‌ی هه‌ندێک بینای رووخاوی شاره‌كه بنیاتنراوه و گوڵیان له‌سه‌ر ئه‌و كۆنكرێتانه جێهێشت كه ناوی قوربانییانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی له‌سه‌ر نووسرابوو.
هاووڵاتییان به‌نێو ئه‌و پێشانگا وێنه‌ییه‌دا گه‌ڕان كه له‌ناو مۆنۆمێنته‌كه‌دا كرابووه‌وه.
هاوكات وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو سه‌ردانی مۆنۆمێنته‌كه‌ی كرد و به ناو پێشانگا وێنه‌ییه‌كه‌دا گه‌ڕا و پاشان گوڵی له‌سه‌ر مۆنۆمهنتهكه دانا.
دوای ئه‌وه‌ی شیرنەمەنی به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكر، رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كۆتایی پێ هات.