تۆقات
کازم چۆملەکچی ئوغڵو خەڵکی شارۆچکەی ئەمیرسەید لە پارێزگای تۆقات لە تەمەنی منداڵییەوە خەریکی گڵسازییە و درێژە بە پیشەی بنەماڵەکەیان دەدات.
کازم ئێستا تەمەنی ٥٥ ساڵە و لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە لەگەلڕ باوک و باپیریدا ئەم پیشەیە فێر بووە, بنەماڵەی چۆملەکچی ئۆغڵو ١٢٠ ساڵە خەریکی دروستکردنی مەرکانە و کوپن بۆ مەبەستی جۆراوجۆر.
کازم لەبارەی پیشەی بنەماڵەکەیانەوە بە ئەنادۆڵوی گوت: "پێش ٣٥ ساڵ ناوی بنەماڵەکەمان لە کاراڤوڵ ەوە بۆ چۆملەکچی ئۆغڵو گۆڕی, لەم شارەدە تەنھا ئێمە خەریکی ئەم پیشەیەین, دوای باوکم من کارەکەم گرتەدەست. بەداخەوە ئێستا وەکو جاران توانام نەماوە, پێدەچآ پیشەکە بەیەکجاری لەناو بچێ. ھەرچەندە ناوەندەکانی فێرکردن وەکو مامۆستایەک بانگھێشتی خولەکانم دەکەن, بەڵام پیشەکە ماوەیەکی باشی دەوێت و تەنھا خولێک بۆ فێربوونی بەس نییە."