Mikail Bıyıklı
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
لە کاتێکدا دەرکەوتووە ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) دوای هەوڵی کودەتاكهی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ بەرەو پێکهاتەیەکی نوێ هەنگاوی ناوە، بەو کارانەی دەزگای دادوەری و هێزە ئەمنییەکانی توركیا ماوەی ١٠ ساڵە بێوچان بەردەوامن لەسەری پێکهاتەکانی ئێستای ڕێکخراوەکە ئاشکرا کران.
بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە دۆسیەکانی لێکۆڵینەوە و دادگایی دهستیكهوتووه، فەتۆ کە هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ی شکستیهێنا، دوای ئەم ڕێکەوتە پێکهاتەی ڕێکخراوەکەی خۆی نوێ کردەوە، بەڵام لە ڕێگای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی دادوەرییەوە، پێکهاتە نوێیەکانی دیكهش لێکهەڵوەشێنرانەوە.
لە کاتێکدا بەرەنگاربوونەوەی دژی فەتۆ لە دوای هەوڵی کودەتاکەوە بێوچان بەردەوامە، پێکهاتەکانی ئێستای ڕێکخراوەکە لە دانپێدانانەکانی هەندێک لە گومانلێکراوان و تۆمەتبارانی دەستگیرکراودا بینراون.
ئەو دانپێدانەرانەی ویستوویانە سوود لە بڕگەکانی پەشیمانی کاریگەر وەربگرن، لە پرۆسەکانی دوای هەوڵی کودەتاکەدا زانیاریی سەرنجڕاکێشیان لەسەر چەندین بابەت خستۆتەڕوو، لەوانە پێکهاتەی دارایی و پلەبەندیی ڕێکخراوەکە کە سەرلەنوێ ڕێکخرابووەوە، ماڵەکانی ڕێکخراوەکە، پێکهاتەی خوێندکاران و شێوازە نوێیەکانی پەیوەندی کردن.
لە کاتێکدا لە زۆرێک لە پارێزگاکانی توركیا پێکهاتەی ئێستای فەتۆ ئاشکرا دەکرێت، کە دەرکەوتووە دوای هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز بە شێوازی جیاواز ڕێکخراوەتەوە، بەپێی گوتەکانی گومانلێکراو (ب.چ.) کە لە چوارچێوەی پەشیمانی کاریگەردا قسهی كردووه، دهردهكهوێت کە لە چوارچێوەی پێکهاتەی گەورەشاری ڕێکخراوەکەدا ناوچهكانی کادکۆی، ئوسکودار، کارتاڵ، ساکاریا، ئیزمیت، گێبزە، یالۆڤا و بیلەجیک لەناو هەمان پێکهاتەدا ههن.
ههروهها لە نەخشەی دارایی پێکهاتەی ئێستای ڕێکخراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە حەواڵەکردنی پارە بۆ پێکهاتەی کادکۆی لە قۆناغی یەکەمدا لە ڕێگەی ئۆکرایناوە دابین کراوە و دوای شەڕەکە ئەم پرۆسەیە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە مۆڵدۆڤا و ڕۆمانیا بەڕێوەچووە.
گومانلێکراو ب.چ له دانپێدانانەکانیدا دهڵێت: "لەو کۆبوونەوانەی دەکران ڕێنمایی دەردەکرا بۆ ئاڕاستەکردنەوەی ئەو کەسانەی لە ماڵەکاندا دەمانەوە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نەبوو، بەتایبەت بۆ تاقیکردنەوەکانی زانکۆی بەرگریی. لەم چوارچێوەیەشدا دەزانم کە چەند کەسێک لەو کەسانەی لە ماڵەکاندا دەمانەوە، بەشداریان لە تاقیکردنەوەکانی زانکۆی بەرگریی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون".