Seval Ocak
05 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2026
پەرلەمانی تورکیا - AA
وەڵامی ١٠ پرسیار لەبارەی ڕەشنووری یاسای "بەهێزکردنی هاودهنگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" بەو شێوەیەیە:
١- ئامانج لەم گەڵاڵەیە چییە و چ کەسانێک دەگرێتەوە؟
ئامانجی ئەم گەڵاڵەیە، دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕۆژنامەی فەرمی لەسەر بنەمای پەسەندی دامەزراوە تەناهییەکان کە کۆی چالاکییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە و هەموو پێکهاتەکانی پەیوەندیدار، ڕادەستکردنی چەک و تەقەمەنییەکانییەتی تەواوکراوە و هەروەها پێداچوونەوە بە دۆسیەی دادوەری، دواخستنی بڕیار و سزاکان و دیاریکردنی کردەوەکانی یاسایی پەیوەندیدارە بەو دۆخە.
ئەم گەڵالەیە تاوانەکانی پەیوەندیدار بە دامەزراندن و یان بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە، یارمەتیدانی هۆشیارانە و بە ئەنقەست، پڕوپاگەندە بۆی، تاوانەکان لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان و هەروەها پارەدارکردنی تیرۆریزم بۆ بەرژەوەندی ڕێکخراوەکە دەگرێتەوە و لە چوارچێوەی یاسای "بەهێزکردنی هاودهنگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" پێشبینی بۆ کراوە.
٢- دواخستنی لێکۆڵینەەکان و پێداچوونەوە دادوەرییەکان چۆن جێبەجێ دەکرێت؟
ئەو تاوانانەی کە سزاکەیان کەمترە لە ١٥ ساڵ بۆ ماوەی ٥ ساڵ دوادەخرێت
ئەو تاوانانەی کە سزاکەیان لە ١٥ ساڵ زیاتر، بەندی هەتا هەتایی، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ سزاکە دوادەخرێت.
٣- بڕیارەکانی پەیوەندیدار بە دواخستن چۆن تۆمار دەکرێت؟
هەموو بڕیارەکانی دواخستن لە سیستەمێکدا تۆمار دەکرێت
٤- لەبارەی ئەو تۆمەتبارانەی کە ئەم گەڵاڵەیە دەیانگرێتەوە چ بڕیارێک دەردەکرێت؟
جێبەجێکردنی بڕیاری دواخستن، دەبێتە هۆی ڕێگریی لە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵیان
لە ماوەی دواخستنی سزاکە، کات بۆ جێبێجێکردنی سزاکە بە تەواوی ڕادەگیرێت
٥- ئەگەر کەسێک دوای بڕیاری دواخستنەکە، دووبارە تووشی تاوانی تیرۆریستی بوو، چی دەبێت؟
بڕیاری دواخستنەکە هەڵدەوەشێتەوە، جێبەجێکردنی سزاکەی بەسەردا دەسەپێندرێت.
٦- ئایا رێگرییەکان لە مافی گشتی بە هۆی سزادانەکان چارەسەر دەبێت؟
بۆ ئەو بڕیارانەی کە ٥ ساڵ دوا دەکەون، پێویستە دوو سال بەسەر ڕێککەوتی دواخستنەکە تێپەڕ بێت.
بۆ ئەو بڕیارانەی کە ١٠ ساڵ دوا دەکەون، پێویستە سێ سال بەسەر ڕێککەوتی دواخستنەکە تێپەڕ بێت.
٧- چاودێری بەسەر جێبەجێکردنی ئەم یاسا چۆن دەبێت؟
چاودێری و چۆنییەتی جێبەجێکردنی یاساکە بەسەر ئەوانەی کە یاساکە دەیانگرێتەوە لە لایەن دەستەیەک دەبێت کە لە سەرۆکایەتی جێگری سەرکۆمار و ئەندامێتی وەزیری داد، وەزیری دەرەوە، وەزیری ناوخۆ، وەزیری بەرگریی، سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێک دێت.
٨- ئایا پەرلەمانی تورکیا لەم ڕەوتەدا ڕۆڵی دەبێت؟
دەستەی چاودێری یاساکە، پەرلەمانی تورکیا لە ڕەوتی جێبەجێکردنی یاساکە ئاگادار دەکاتەوە.
هەروەها بە فەرمانی سەرۆکی پەرلەمان، کۆمیسیۆنێکی چاودێری پێک دێت.
٩- لەبارەی چەک، تەقەمەنی و ئەو کەرەستانەی کە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی وەردەگیرێن، چی دەکرێت؟
- هەموو چەک، تەقەمەنی و کەلوپەلانەی کە وەردەگیرێن، بە شێوەی فەرمی تۆمار دەکرێن.
١٠- خواست چۆن پێشکەش دەکرێت؟
دوای بڵاوبوونەوە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا، ئەوانەی کە یاساکە دەیانگرێتەوە لە ماوەی شەش مانگدا بە شێوەی نووسراو، داواکاری دەدەنە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و یان ئەو دامەزراوانەی کە دیاری دەکرێن.