Yusuf Soykan Bal, Utku Şimşek
02 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2026
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، ههفتهی ڕابردوو حهوت تیرۆریستی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەستکردووە.
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا و گوتەبێژی وەزارەتەکە، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی وەزارەتەکەدا، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.

ئاکتورک جەختی لهسهر ئهوه کردەوە كه سوپای تورکیا له زهمین، دەریا و ئاسمان بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سنوورەکان و، ڕایگهیاند: "لەو چوارچێوەیەدا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا حهوت تیرۆریستی پەکەکە خۆیان ڕادەستکردووە، کارەکانی دۆزینهوه و لەناوبردنی ئەشکەوت، حەشارگە و پەناگەکان و مین و تەقەمەنیهکان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن بەردەوامن. ههر لە هەفتەی ڕابردوودا ٣٣١ کەس دەستگیرکران کە دەیانویست بە شێوازی نایاسایی به سنووردا تێپهڕن، لهوانهیش چواریان ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستین، ٨٤٤ کەسیش پێش بهزاندنی سنوور ڕێگریان لێكرا. بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە یهكی کانوونی دووەمەوە تا ئەمڕۆ لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوونی نایاسایی لە سنوورەکانمانەوە دەستگیر کراون گەیشتووەتە پێنج هەزار و ٢٩٩ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی ڕێگریان لێکراوە گەیشتووەتە ٤٠ هەزار و ١٣٤ کەس. هەروەها لە چالاکییەکانی گەڕان و پشکنیندا لەسەر هێڵی سنووری هەکاری، دەست بەسەر ٥١٣ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوه".
