09 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2020
وان - AA
گرووپێكی موزیك كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی ئیپه‌كیۆڵو سه‌ربه وان پێكهێنراوه، له پشته‌وه‌ی بارهه‌ڵگره بچووكه‌كاندا، ده‌گه‌ڕێن و به هه‌ردوو زمانی توركی و كوردی گۆرانی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ڵێن كه له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)دا له ماڵه‌كانیان ده‌مێننه‌وه.
شاره‌وانی ئیپه‌كیۆڵو له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه كه له ماڵه‌كانیان ماونه‌ته‌وه كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن له كۆڵانه‌كاندا، كۆنسێرتی چكۆله ئه‌نجامده‌دات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شاره‌وانییه‌كه، گرووپێكی موزیكی درووستكردووه، گرووپه‌كه له پشته‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بچو‌وكدا، كۆڵان به كۆڵان ده‌گه‌ڕێن و له رێگه‌ی گۆرانی وتنه‌وه كات و ساتێكی خۆش به هاووڵاتییان ده‌ده‌ن كه زۆرینه‌ی كاته‌كانیان له ماڵه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ن.
كاتێك كه گرووپه موزیكییهكه ده‌گه‌نه كۆڵانه‌كه‌یان، دانیشتوان به جۆش و خرۆشه‌وه دێنه باڵكۆن، سه‌ربان و به‌ر په‌نجه‌ره‌كانیان، هاوه‌ڵیی گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كان ده‌كه‌ن، هاوكات كۆنسێرته چكۆله‌كان به مۆبایله‌كانیان تۆمارده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا موزیكژه‌نان داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن له‌پێناو ته‌ندروستیی خۆیان و كه‌سوكاریاندا له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
- "ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بێت له‌و سترێسه‌ی تێیدان دوورده‌كه‌ونه‌وه"
قایمقام و بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی، سینان ئارسڵان له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوان پابه‌ندی مانه‌وه‌ن له ماڵه‌كانیاندا.
باسی له‌وه‌شكرد به له‌به‌رچاوگرتنی بێزاربوونی هاووڵاتییان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كاته‌كانیان له ماڵه‌وه‌ن، گرووپی موزیكییان پێكهێناوه و به مه‌رجی ئه‌وه‌ی دانیشتوان له ماڵه‌كان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، كۆنسێرتی گۆرانی توركی و كوردی-یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سینان ئارسڵان گوتیشی: "كاره‌كه‌مان زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، بووه مایه‌ی خۆشحاڵیی دانیشتوان. به‌و هۆیه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بێت له‌و سترێسه‌ی تێیدان دوورده‌كه‌ونه‌وه".
- "باڵكۆن و په‌نجه‌ره‌كان پڕده‌بن"
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كولتووریی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له شاره‌وانی ئیپه‌كیۆڵو، نه‌جمه‌ددین ئارسڵان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ده‌ست له‌ناو ده‌ست و پێكه‌وه رۆژگاره سه‌خته‌كان به‌ڕێده‌كه‌ن و گوتی: "به ئۆتۆمبیل به گه‌ڕه‌كه‌كاندا ده‌گه‌ڕێین، له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه وره بده‌ینه هاووڵاتییانمان. له‌و شوێنانه‌ی كه ده‌وه‌ستین، گۆرانی كوردی و توركی ده‌ڵێین. ئه‌وه‌نده‌ی كه ده‌بینین، باڵكۆن و په‌نجه‌ره‌كان پڕده‌بن له هاووڵاتییان".