Sangar Hamad Azeez
16 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2015
هەککاری
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەمەبەستی داخستنی ئەو چاڵانەی کە لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە لێدرابوو لە گەڕەکی ئوڕمانی شارۆچکەی گەڤەری سەر بە پارێزگای هەککاری ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا.
ژمارەیەک کرێکار لە دوای پڕکردنەوەی چەند چاڵێک لە رێگای گەڕانەوەیان لەلایەن گرووپێکی دەمامکدارەوە بە بەرد پەلاماردران.
لە بەرامبەردا هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بە زەبری ئاوی تیژڕە و گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان بە گرووپەکە کرد.
دواتر گرووپەکە لە جارێکی دیکە کۆبوونەوە و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بڵاوەیان پێ کرا.