Fuat Kabakcı
19 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بەهۆی ئەو راگەیەندراوانەی کە لە بارەی عوسمان کاڤالا-وە بڵاویان کردبووەوە، دیپلۆماتکارانی ١٠ وڵاتی بانگێشت کرد.
دیپلۆماتکارە بانگێشکراوەکان، نوێنەری وڵاتانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، دانمارک، فینلاند، فەڕەنسا، هۆڵەندا، سوید، کەنەدا، نەرویج و نیوزیلاند لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆکی کاروباری یەکێتیی ئەورووپا، فاروق کایماکچی کۆدەبنەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، نیگەرانییەکانی تورکیا دەربارەی لێدوانی ئەو وڵاتانە لەسەر عوسمان کاڤالا، بخرێتەڕوو.
ئەو دیپلۆماتکارانە پێشتر لە هەژمارەکانی خۆیان بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە قۆناغی دادگاییکردنی کاڤالا، دیموکراسیی و سەروەریی یاسای لە تورکیا خستووەتە ژێر پرسیارەوە و داوایان کردبوو کە ناوبراو ئازاد بکرێت.