Fecri Barlık,1 23
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
سێرت – AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆسه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له قه‌زای ئه‌روهـ سەربە پارێزگای سێرت په‌ڕاوێك دۆزرایه‌وه كه نه‌خشه‌ی ئاماده‌كردنی بۆمبی ده‌ستكردی له‌سه‌ر كێشرابوو و چوار په‌ناگه و ئه‌شكه‌وتیش خاپور كران.
پارێزگای سێرت رایگه‌یاند کە له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنی تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه‌ی سێرت له ناوچه‌ی شێخ عومه‌ر سه‌ربه گوندی پایامڵی له قه‌زای ئه‌روهـ به به‌شداری سه‌گی پشكنینی مین، چوار په‌ناگه و ئه‌شكه‌وت ده‌ستنیشانكران كه یه‌كێكیان سێ ژووری تیادابوو و یه‌كێكی دیكه‌یشیان درێژیه‌كه‌ی ٣٠٠ مه‌تر بوو.
پاشان ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه دۆزراوانه‌ی كه وه‌ك به‌ڵگه به‌كارده‌هێندرێن هه‌ڵگیران و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به رێنمایی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی سێرت له‌نێوبردران.
هه‌روه‌ها په‌ناگه و ئهشكهوتهكانیش خاپووركران.