شارەزایانی شانۆ دەڵێن، ئەوان بە باشی رۆڵەکانیان بەرجەستە کردبوو.
یاسین ئاکیز، دەرھێنەری شانۆگەرییەکە ئاماژەی پێدا شانۆیەکی کۆمیدیی بوو. لەبارەی پرۆڤە و راهێنان بە ئەکتەرەکانی گوتی: " ١٢ مەلا لەو شانۆگەرییەدا بەشدارییان کرد، دوای ٢٥ پڕۆڤە مادەکە ئەوسا ئامادە کرا. بەڕاستی ئەکتەرەکان کە مەلایش بوون رۆڵەکانیان بە جوانی بەرجەستە کرد."