Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood
04 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان شاه محه‌مه‌د قوڕه‌یشی كۆبۆوه.
چاوش‌ئۆغڵو و هاوتا پاكستانییه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و دوو شاندیان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌نجام دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی پاكستان-توركیا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "سوپاسی پاكستان ده‌كه‌ین كه به ناساندنی فه‌تۆ وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بڕیارێكی گونجاوی دا كه په‌یوه‌ندییه برایانهكانمان پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه".